سەردێر

زەریف گەیشتە بەغدا

خەڵك
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێك گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق كۆ ببێتەوە و بڕیارە سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە محەمەد جەواد زەریف بەسەردانێك گەیشتووەتە بەغدا.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ بەغدا، زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات.

بەپێی زانیارییەكان دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا زەریف، سەردانی هەولێر دەكات و  لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.