سەردێر

هەرێم، ئەگەری بارانبارین هەیە

خەڵك
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێم ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری نمەبارن هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ دووشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 34 پلە دەبێت، لە سلێمانی 34 پلە و دهۆك 32 پلە و و كەركوك 36 پلە دەبێت.

بۆ سبەینێش، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 32 پلە دەبێت، لە سلێمانی 32 پلە، دهۆك 30 پلە و كەركوكیش 35 پلە دەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، خێرایی با زیاد دەبێت و ڕێژەی تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە، لە هەولێر، سلێمانی و دهۆك ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.