سەردێر

2 ڕاوچی دەستگیر كران

خەڵك
بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك ٢ ڕاوچی دەستگیر كرد كە سەرقاڵی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی بوون لە سنوورەكە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە پێناو پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە كێویەكان بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك مەفرەزەیەكیان دەركرد بۆ سنوری هەردوو گوندی (بابەكرئاوا و هۆمەراخ ) لە سنوری ناحیەی سیتەك ، دوای گەڕان و پشكنینی سنورەكە لە ئەنجامدا توانیان ( ٢ ) ڕاوچی دەستگیر بكەن كە سەرقاڵی ڕاوی باڵندەی كێوی بوون .

ئاماژە بەوەشكراوە، دەستیشگیرا بەسەر ١ كەوی زیندوو ، ١ قەفەز ، ٢ چەكی جۆری تاپڕ ، ١٥ فیشەكی تاپڕ ، ٢ چەپكەداو .

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشهاتووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كرایەوەو ڕادەستی یاسا كران و پاشان بە بڕیاری دادوەر كەوەكە ئازاد كراو جارێكی تر گەڕێندرایەوە سروشت و ژینگە .

May be an image of 1 person, standing and outdoors