سەردێر

بە تەقەی هێزە ئەمنییەكان، 5 كۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوونە قوربانی

خەڵك-

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، پێنج كۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سەر سنوور بریندار بوون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕۆژی یەك شەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ هێزەكانی سەر سنووری قوڵقوڵە لە شاری مەریوان، تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و لانیكەم پێنج كۆڵبەر بریندار بوون.

ئاشكراشیكرد، ئەم كۆڵبەرانە دوای ئەوەی كەوتوونەتە بۆسەی هیزەكانی سەر سنوور بریندار بوون و تا ئێستا چارەنووسی لانیكەم ٣٠ كۆڵبەری دیكەی كاروانەكە نادیارە.

بەپێی زانیاری ڕێكخراوەكە، ئەو كۆڵبرانەی بریندار كراون گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی مەریوان.