سەردێر

گەیشتنی ڤایزەر بۆ هەرێم دوا دەكەوێت

خەڵك
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی گەیشتنی ڤاكسینی فایزەر بۆ عێراق دوا دەكەوێت، ئەو بڕە ڤاكسینەی كە بریارە هەفتانە بگاتە دەست هەرێم دوادەكەوێت.

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی دواكەوتنی گەیشتنی ڤاكسین بە عێراق، رەوانە كردنی ئەو ڤاكسینەش دوادەكەوێت كە بۆ هەرێمی كوردستانە و بەپێی پێویست ڤاكسین ناگاتە دەست هاوڵاتیان.

دەشڵێت، بەپێی رێككەوتنی حكومەتی عێراق لەگەڵ كۆمپانیای ڤایزەری ئەمریكی بڕیارە عێراق چوار ملیۆن و 500 هەزار ژەمی دیكە لە ڤاكسینی ڤایزەر بكڕێت و لەو بڕەش هەموو هەفتەیەك پشكی هەرێمی كوردستانیش بنیرێت.

ئەوەشی وتووە، ڤاكسینی ڤایزەر متمانە و خواستێكی زۆری لەسەرە لە كوردستان.