سەردێر

وەزیری كار دەچێتە پەرلەمان

خەڵك
بڕیارە لە كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی كوردستاندا وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئامادەبێت و گفتوگۆ لەسەر كێشەكانی كەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت بكرێت.

سبەینێ‌ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە كێشەكانی (منداڵان و هاووڵاتییانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و خانەوادەكانیان، بەئامادەبوونی كوێستان محەمەد، وەزیری (كاروكاروباری كۆمەڵایەتی)ی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گفتوگۆ دەكرێت.

كۆبەوونەوەكە دانیشتنی ژمارە (10)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانە و لەكاتژمێر (11)ی نیوەڕۆی سبەینێ‌ سێشەممە رێكەوتی 2021/4/27، ئەنجامدەدرێت.