سەردێر

پەڕلەمانی عێراق كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدات

خەڵك-

ئەمڕۆ پەڕلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام دەدات و بڕیارە لیژنەیەكیش بۆ بەدواداچوونی سوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب پێكبهێنێت.

دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات، كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە پەڕلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەش بریتییە لە گفتوگۆكردن لەبارەی ڕووداوی سوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا.

شەوی شەممەی ڕابردوو، بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆكسجینەوە، ئاگرێكی گەورە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب-ی تایبەت بە چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە بەغدا كەوتەوە و بەپێی دوایین ئامار، 82 كەس گیانیان لەدەستدا و 110 كەسیش برینداربوون.