سەردێر

دارایی گشتاندنێك بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان دەكات

خەڵك-

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم گشتاندنێك سەبارەت بە خەرج كردنی پێشینەی فەرمانگەكان ئاڕاستەی وەزارەت و فەرمانگەكان دەكات و جەختدەكاتەوە، 10 ڕۆژ دوای كۆتایی هەر مانگێك دەبێت تەرازووی پێداچوونەوە بدرێتە ژمێریاری.

بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، دەبێت سەرجەم فەرمانگەكان پێش 1/5/2021 تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری بكەن.

هەر بەپێی نووسراوەكە، “لەمەودوا پێویستە مانگانە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی فەرمانگە نامەڵبەندییەكانتان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری/ بەڕێوەبەرایەتی ژمێركاری نامەڵبەندی بكرێت، لە ماوەی 10 ڕۆژدا لە كۆتایی هەموو مانگێك”.

جەختیشی كردۆتەوە، هەر فەرمانگەیەك لە كاتی دیاریكراو تەرازووی پێداچوونەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو نەكات پێشینەی مانگانەی بۆ خەرج ناكرێت.