سەردێر

مووچەی چەند وەزارەت و توێژێك دابەش دەكرێت

خەڵك-
دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان-ی مووچەخۆران بە لێبڕینی 21% دەستی پێكردووە و سبەینێ‌ چەند وەزارەت و توێژێك مووچە وەردەگرن.

بەپێی خشتەی مووچە، كە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە، سبەینێ‌ دوو شەممە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەهیدان و وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەر سبەینێ‌ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی خەرج دەكرێت.

جەختیش كردۆتەوە، دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و تا كۆتایی هەفتە مووچەی تەواوی مووچەخۆران و خانەنشینان دابەش دەكرێت.