سەردێر

بە وێنە؛ هەوڵی ساخ كردنەوەی خۆراكی خراپ بوو بەسەر هاووڵاتیان دەدرێت

خەڵك-
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە بازاڕەكانی دوو گەڕەك دەستیان بەسەر چەندین جۆر خۆراكی ماوە بەسەرچوودا گرتووە، كە ویستراوە بەسەر هاووڵاتیاندا لەم مانگی ڕەمەزانەدا ساخ بكرێتەوە.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژننە هاوبەشەكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێكیان بۆ گەڕەکی کانی سپیکە ئەنجامدا و سەردانی مارکێت و خواردنگەکانی ئەو گەڕەکەیان کرد و ڕێنمایی درایە خاوەن دوکان و فرۆشیارەکان، کە پابەند بن بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردنەوە.

ڕاشیگەیاند، لەئەنجامی گەڕان و پشکنینەکانی لیژنەکاندا دەستگیرا بەسەر (119) پاکەت خورمای یەک کیلۆگرامی بەروار بەسەرچوو و بەروار گۆڕاودا لەگەڵ کۆمەڵێک خۆراک و موادی پاکەرەوەی ماوە بەسەچوودا.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت فڕنی سەمونی حەجەری فیدا لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی داخست و خاوەنەکەشی ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ئاشكراشی كرد، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و دانانی خوارنەوە گازییەکان و ئاوی لەدەبەنراو لە شوێنی پلەی گەرمی بەرز و تیشکی خۆر، قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتی وارڤین لە بازاڕی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی دادەخات.

جەختیشی كردەوە، پێشتر لەڕێگەی لیژنە هاوبەشەکان و ڕاگەیاندنەکانەوە، قائیمقامیەتی سلێمانی سەرجەم کارگە و کۆگاکانی ئاوی لەدەبەنراو، دوکان و مارکێتەکان ئاگادارکردۆتەوە ئاوی لەدەبەنراو لە شوێنی پلە گەرم و بەر تیشکی دانەنێن، بەپێچەوانەوە ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

وتیشی، “هەر ئەمڕۆ بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و ڕێکارەکانی خۆپارێزی، گەس و پیتزای خاتوزین و مارکێتی ماڵەکەم لە بازاڕی گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد_ی شاری سلێمانی داخران و هەروەها بەهۆی بەکارهێنانی تام و رەنگی خراپ و ماوە بەسەرچوو، تۆپ ئایسکرێم لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد داخرا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەکێکی تر لە سەرپێچییەکانی دیکەی مارکێتی ماڵەکەم، هەبوونی بڕێکی زۆر خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەرچووە، کە خاوەنی مارکێتەکە بەنیابووە بەسەر هاووڵاتیاندا ساغیبکاتەوە.

No photo description available.No photo description available.May be an image of indoor