سەردێر

بارزانی بە تەلەفۆن پەیوەندی بە كازمییەوە دەكات

خەڵك-
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی عیراقی فیدڕاڵەوە دەكات و ئامادەیی هەرێم دەردەبڕێت بۆ پێشكەش كردنی هاوكاری دەربارەی ڕوووداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە 2021/4/25 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ مستەفا كازمی، پرسە و هاوخەمی خۆمان بۆ كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوی دڵتەزێنی نەخۆشخانەی (ابن الخگیب)ی بەغدا دەربڕی.

دەشڵێت: “ئامادەیی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشم بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە هاوكاری و یارمەتییەك ڕاگەیاند و هیوامان خواست، كارەساتی وا دووبارە نەبێتەوە”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ هاوخەمی و پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.