سەردێر

دواین زانیاری لەسەر سوتانی نەخۆشخانەكەی بەغدا

خەڵك-

بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە حكومەتی عێراق پرسەنامەی گشتی بۆ گیانی قوربانیانی ئاگركەوتنەوەكەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی بەغدا راگەیاند.

نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران رایگەیاند
سەرۆك وەزیران بڕیاریداوە بە راگەیاندنی پرسەی گشتی بۆ گیانی قوربانییەكان.

هاوكات كازمی فەرمانی كرد بە لێكۆڵینەوە لە رووداوی ئاگركەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب تایبەت بە نەخۆشی كۆرۆنا لە نیوە شەوی رابردوودا.

هاوكات كازمی فەرمانی كرد بە دەستگیركردنی بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەكە و بەڕێوەبەری ئاسایش و چاككردنەوەی دەزگاكانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە و سزادانی بەرپرسیاران.

هاوكات رایگەیاند كۆچكردووان هەموو مافێكی شەهیدیان هەیە و دەوڵەتیش چارەسەری بریندار و سوتاوەكان دەكات لە دەرەوەی عێراق.

لە رووداوەكەی شەوی رابردوودا 45 كەس مردن و دەیانی دیكەش بریندار بوون لە یەكەی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب.