سەردێر

دابەشكردنی مووچە دەستیپێكرد

خەڵك-

ئەمڕۆ یەك شەممە مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێكرد و بەپێی زانیارییەكانیش چەند وەزارەتێك مووچە وەردەگرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری ‌حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4ی بڵاوكردەتەوە و بەپێی خشتەكەش ئەمڕۆ یەك شەممە 25-4-2021 هەر یەك لە وەزارەتەكانی تەندروستی، دیوانی وەزارەت و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەی 70 و 80، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن، لیوای نەوت، ڕەگەزنامە مووچە وەردەگرن.