سەردێر

بەغدا.. ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە چارەسەری كۆرۆنا كەوتەوە

خەڵك

ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب-ی تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لە بەغدا كەوتەوە و بەهۆیەوە چەند بوتڵێكی ئۆكسجینی نەخۆشخانەكە تەقیونەتەوە و نەخۆشخانەكەش چۆڵكراوە.

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا بڵاویكردەوە:”دوای ئاگر كەوتنەوەكە زیاتر لە ١٠ تیمی ئاگركوژێنەوە بەرەو نەخۆشخانەكە ڕۆیشتوون و توانیویانە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن”.

سەبارەت بە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕاشیگەیاند:”پشتگوێخستنی مەرجەكانی سەلامەتی و شۆرتی كارەبا هۆكار بوون بۆ كەوتنەوەی ئاگرەكە”، بێ‌ ئەوەی زیانەكانی ئەو ڕووداوە ئاشكرا بكات.