سەردێر

ئەردۆغان ؛لە ڕێگەی زەمینی و ئاسمانیەوە كۆتایی بە پەكەكە دەهێنین

خەڵك
سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنی چڕنووكی برووسكە و چڕنووكی هەورەتریشقەی لەهەرێمی كوردستان دژی پەكەكە دەستیپێكرد و سەرۆككۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی زەمینی و ئاسمانییەوە ئامانجەكان بۆردوومان دەكرێن و رێزیش لە سەروەری خاكی عێراق دەگیرێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ڕایگەیاندووە، سوپای وڵاتەكەی ئامانجیان ئەوەیە كۆتایی بە بوونی پەكەكە لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتەكەی بە تەواوی بهێنن و كۆتاییش بەو هەڕەشانە بهێنین كە دەكرێنە سەر توركیا.

ئەم وتانەی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كاتێكدایە، كە لە كۆشكی وەحدەدینی ئیستەنبووڵەوە بە ئۆنلاین پەیوەندیی بە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەكەوە كرد ڕایگەیاندووە، پەكەكە لە داهاتووی توركیا، عێراق و سووریادا جێگەیەكی نییە.

هاوكات میدیاكانی پەكەكە بڵاویانكردەوە، كە گەریلاكانیان لە ناوچەی ئاڤاشین لە هەرێمی كوردستان دوو گورزی قورسیان لەئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی توركیا داوە و زیانێكی زۆری گیانی و ماددیان بە سوپا گەیاندووە .