سەردێر

ئاماری نوێی كۆرۆنای عیراق

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 6 هەزار و 967 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە.

ئەمڕۆ شەممە 24/4/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوو 6 هەزار و 967 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان تۆماركراوە و 6 هەزار و 959 كەسیش چاكبوونەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، 43 كەسیش گیانیان لە دەست داوە و كۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەك ملیۆن و 25 هەزار و 288 كەس.

لە بەیاننامەكەدا ئەوەشهاتووە، لە كۆی گشتیی تووشبووانی ڤایرۆسەكە 897 هەزار و 966 كەس چاك بوونەتەوە و 15 هەزار و 217 كەسیش گیانیان لە دەست داوە.