سەردێر

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عيراق دەكات

خەڵك
سبەینێ‌ یەكشەممە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەكات

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە سبەی یەكشەممە محەمەد جەواد زەریف سەردانی عێراق دەكات و لە میانیدا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.

سەعید خەتیب زادە باسی لەوەشكردووە كە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف دوای سەردانەكەی بۆ عێراق، سەردانی قەتەر دەكات و چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەكەوێت.

راشیگەیاندووە كە محەمەد جەواد زەریف لەچوارچێوەی گەشەپێدان بە پەیوەندییەكانیان، سەردانی عێراق و قەتەر دەكات.