سەردێر

خاوەنی قورئانە فڕێدراوەكەی هەولێر باسی ڕووداوەكە دەكات

خەڵك
خاوەنی ئەو قورئانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە پارێزگای هەولێر فڕێدرابوو باس لە ڕووداوەكە دەكات و دەڵێت ئەو كردارە بە ئەنقەست نەبووە.

ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا،گەنجێك كە بە وتەی خۆی خاوەنی ئەو قورئانەیە كە لە پارێزگای هەولێر فڕێدرابوو وتی، داوای لێبووردن لە خوای گەورە و موسوڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەم و رایدەگەیەنم ئەو رووداوە بە ئەنقەست نەبووە.

ئەو گەنجە چۆنێتی ڕووداوەكەی گێڕایەوەو وتی، ئێمە بە نیازی گەشتكردن بووین بۆ گوندەكەمان، كەلوپەلمان بار دەكرد و شتی زۆرمان لابوو، خوشكەكەم هاتە دەرەوەو وتی ئەو قورئانەم لێ وەربگرە تا شتەكانیتر دەهێنم، قورئانەكەم لەسەر جامی سەیارەكەم لە دیوی دەرەوە دانا، لەبیرم چوو هەڵیبگرمەوە، دایكم قورئانێكی دیكەی پێبوو هەروام زانی هەمان قورئانە و لەناو سەیارەكەدایە، قەدەری خوا وابوو لەبیرم كرد، چووینە گوند و لە بەحركە لاماندا پارشێو خوشكەكەم پرسیاری كرد كوا قورئانەكە گەراین نەماندۆزییەوە، دواتر قورئانەكەمان لە وێنەكاندا ناسییەوە.

پاش گەڕانەوەمان پەیوەندیمان بە حكوومەتەوە كرد و وتمان لەدەست ئێمە رووی داوە و كەسانێك نین بێڕێزی بەرامبەر بە ئیسلام و قورئان بكەین.