سەردێر

خەڵك؛ ناوی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمان بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵدا هەڵبژاردن بۆ پەڕلەمانی عیراق ئەنجام بدرێت و بۆ ئەوەش كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دواین وادەی دیاری كردووە بۆ حزبەكان تا ناوی كاندیدەكان ڕادەست بكەن و (خەڵك)یش ناوی بەشێك لە كاندیدەكانی یەكێتی بڵاودەكاتەوە.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق بڕیاریدا هەردوو وادەی وەرگرتنی لیستی بەربژێران و تۆماركردنی هاوپەیمانییە سیاسییەكان یەكبخات و تا 1ی ئایار بەردەوام بێت.

سەرچاوەیەكی باڵا لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، یەكێتی لیستتی ناوی بەشێكی زۆری كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراق بەپێی بازنەكانی هەڵبژاردن ئامادە كردووە و بڕیارە پاشە كەمێك گۆڕانكاری پەسەند بكرێن و ڕادەستی كۆمسیۆن بكرێن.

وتیشی، “تا ئێستا لە سنووری بازنەی سلێمانی ناوی 9 كاندید یەكلایی كراونەتەوە و گفتوگۆ و دیاری كردنی ناوی كاندیدەكان لە بازنەكانی دیكە بەردەوامە و لە كۆتاییدایە”.

بەپێی ئەو لیستەی دراوە بە (خەڵك) لە سلێمانی هەریەكە لە (د. وەرزێر و ئەكرەم میهرداد و ئەحمەد بەرزنجی و د. كاوە قەرەداغی و ڕێكەوت زەكی و د. نەرمین) لە كاندیدە دیار و ناسراوەكانی یەكێتین لەگەڵ چەند كاندیدێكی دیكەش.