سەردێر

قوباد تاڵەبانی و هاوسەرەكەی بە ڤاكسینی كۆرۆنا خۆیان كوتا

خەڵك-
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و هاوسەرەكی بە ڤاكسینی كۆرۆنا خۆیان كوتا و دەشڵێت: “دوودڵ مەبن”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، با لەوە زیاتر ئەركی سەرشانی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی قورستر نەكەین و ژیانی خۆمان و خۆشەویستانمان بپارێزین.

دەشڵێت: “تكایە دوودڵ مەبن لە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا. هەر تەندروست و لەشساغ بن”.

No description available.

No description available.