سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 146 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 146 ملیۆن و 271 هەزار و 784 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 146 ملیۆن و 271 هەزار و 784 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 3 ملیۆن و 100 هەزار و 121 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان، تاكو ئێستا 124 ملیۆن و 68 هەزار و 643 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 32 ملیۆن و 735 هەزار و 704 كەس و 585 هەزار و 75 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.