سەردێر

دابەشكردنی مووچە نرخی دۆلار دادەبەزێنێت

خەڵك-

گۆڕینەوەی دۆلاری فرۆشتنی نەوت لەلایەن حكومەتەوە بە دینار بۆ دابەشكردنی مووچە نرخی دۆلار لە بازاڕدا دادەبەزێنێت، بەڵام ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ‌ كەمێك بەرزبۆتەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 24-4-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 147 هەزار 800 دینار مامەڵەی پێوە كراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە پێنج شەمەی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار گەیشتە 147 هەزار و 650 دینار.

ئاشكراشیكرد، لە هەفتەی پێشوودا بەهای 100 دۆلار بە 148 هەزار و 250 دینار بوو بەڵام بەهۆی دابەشكردنی مووچەوە، كە دۆلارێكی زۆر هاتۆتە بازاڕەوە نرخی دۆلار دابەزیوە.

وتیشی، “نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 2 ملیۆن و 396 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی بەهای دینار لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.