سەردێر

كۆمسیۆن هەڵبژاردنی پەڕلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی یەكلایی كردەوە

ARBIL, IRAQ - APRIL 28: Police, military and medical personnel vote in Iraq's pivotal parliamentary elections on April 28, 2014 in Irbil, Iraq. Iraqi people will go to the polls on April 30 to participate in the first national election since the U.S. troops withdrew from the country in 2011. (Photo by Hamit Huseyin/Anadolu Agency/Getty Images)

خەڵك-
سەرۆكی لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان لە پەڕلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە بەهیچ شێوەیەك ناتوانرێت هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكان پێكەوە ئەنجام بدرێت.

شیروان دوبەردانی، سەرۆكی لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان لە پەڕلەمانی عیراق بۆ ئاژانسی (المعلومە)ی عیراقی ئاماژەی بەوەكردووە، پێشتر كۆبوونەوەمان لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجام داوە و ئەوان جەختیان كردۆتەوە لەسەر ئەوەی ناتوانن لە یەك كاتدا هەردوو هەڵبژاردنەكە پێكەوە ئەنجام بدەن.

ڕاشیگەیاندووە، دیاری كردنی كاتی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە دەسەلاتی سەرۆك وەزیرانە بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان.

وتوشیەتی، “كۆمسیۆن هۆكاری نەتوانینی ئەنجامدانی ئەو دوو هەڵبژاردنەی لە یەك كاتدا بۆ لایەنی هونەری گەڕاندۆتەوە”.

ئەو پەڕلەمانتارە جەختیشی كردۆتەوە، پەڕلەمان بەردەوامی لەسەر گفتوگۆكانی دەربارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان، بەڵام یاساكە لە ئێستادا ئامادەیە و حكومەت دەتوانێت هەر كاتێكی بوێت دیاری بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە بەپێی یاساكەی ئێستا.