سەردێر

مشتومڕەكان لەسەر ساڵی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) یەكلایی دەكرێنەوە

خەڵك-

خانەی فتوای میسر، مشتومڕی بەردەوام لەسەر ساڵ و ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەر محەد (د.خ) لە مانگە زاینییەكان كە ئایا 20ی نیسانە یان 22ی نیسانە، یەكلایی دەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن خانەی فەتوای میسر لەڕێی پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاوكرایەوە”گەر حیسابی مێژووی لەدایكبوونی قێغەمبەری گەورەمان (د.خ) بكەین، رێكەوتی 20ی نیسان دەكات”.

دكتۆر مەجدی عاشور، ڕاوێژكاری زانستی موفتی كۆماری لەو بارەیەوە دەڵێت”بۆ یەكلایی كردنەوەی رێكەوتی زاینی ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەر زانا پسپۆڕەكان لەونێوخۆیاندا لەبارەی ساڵنامەوە ناكۆك بوون، نزیككراوە لەو ڕووەوە ڕۆژانی 20 و 22ی نیسانە، بەڵام زیاتر پێشبینی دەكرێت 20ی نیسانی ساڵی 571ی زاینی بێت، ئەمەش مەسەلەیەكی مێژووی نوێكراوەیە، بەڵام ئەوەی وردتر دیاریی دەكات، شارەزایانی ساڵنامە زاینییەكانن”.

عاشور بە ڕۆژنامەی (الوگن)ی میسری رایگەیاندووە”كتێبەكانی هاوتاكردن لەنێوان هەردوو مێژووی كۆچی و زاینی، لە دوای لێكۆڵینەوە كردن تێیاندا دەڵێن، ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەر بیستی نیسانە، ئەم مانگە زاینییەش، بە تەواوەتی یەكی مانگی ڕەبیعولئەوەل دەكات، بۆیە بەهاری لەدایكبوونی مانگی وەرزی بەهارە، بەو پێیەی پێغەمبەر (د.خ) لە ڕۆژی دوو شەممە 12ی ڕەبیعولئەوەل لەكاتی خۆرهەڵاتن، لە ساڵی فیل، و لە ساڵی 53ی پێش كۆچی، لەدایكبووە.