سەردێر

سەدر: بێ‌ ئومێد بووم

خەڵك-
ڕابەری ڕەوتی سەدر دەڵێت، لەگەڵ خستنەگەڕی هەوڵیكی زۆر بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی، “بەڵام هەست دەكەین ئەوانەی پشتیوانمانن كەمن و ئەوانەی گومان دەكەن و كورسی و دەسەڵات چاوی كوێكردوون زۆرن”.

موفتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاندووە”خودایە تۆ ئاگاداری كە هەوڵی بێوچان دەدەم، تا چاكسازی لە عیراقدا بكەم، تائێستاش بەو پەڕی تواناوە هەوڵەنمان بەردەوامن، بەڵام هەست دەكەین ئەوانەی پشتیوانمانن كەمن و ئەوانەی گومان دەكەن و كورسی و دەسەڵات چاوی كوێكردوون زۆرن كە لایەنگرانی ئال سەدریشیان تێدایە”.

لە كۆتایی تویتەكەیدا، سەدر لە خودا دەپارێتەوە تا خۆڕاگری بكات و لەسەر ڕێڕەوی چاكسازی شەهید ببێت.