سەردێر

نێچیرڤان بارزانی: پرسی كورد دەبێت لەچوارچێوەی عیراقدا چارەسەر بكرێت

 

خەڵك-

نێچیرڤان بارزانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت، ئەوان لە سەرەتاوە تائێستا بڕوایان وایە كە پرسی كورد دەبێت لەچوارچێوەی عێراقدا چارەسەر بكرێت و پێیوایە تائێستاش هەرێم و بەغدا لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان” هەردوولا هەڵەداچوون”.

نێچیرڤان بارزانی لەو چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ كەناڵی (الشرقیە) ڕایگەیاند:” هەرێمی كوردستان و بەغدا لەڕابردوودا هەڵەیان كردووە، دەبێت وانە لەو هەڵانە سو وەربگرن لەپێناو دروستكردنی ئایندەیەكی باشتر بۆ عێراقییەكان، كوردیش لەساڵی 1975ەوە تا ئێستا بڕوای وایە پرسی كورد دەبێت لەچوارچێوەی عێراقدا چارەسەر بكرێت”.

بە وتەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:”لەدوایین سەردانی بۆ بەغدا پەیامەكەم ئەوەبوو، ئێمە و ئێوەش هەڵە بووین، وەرن با دانیشین و ژیانێكی باش بۆ هەمووان دروستبكەین”.

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی بوونی دەزگای هەواڵگری (مۆساد)ی ئیسرائیلی لە هەرێم ڕایگەیاند”هیچ بنكەیەكی ئیسرائیل لەهەرێم بوونی نییە”.