سەردێر

پنتاگۆن لەسەر هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی بەغدا هاتەدەنگ

خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، پنتاگۆن زانیاریی لەبارەی ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیانە هەیە لەبارەی بەئامانجگرتنی فڕۆكەخانەی بەغدا و بە وردی چاودێری ڕەوشەكە دەكات.

بنكەیەكی سەربازی ئەمریكایی لەنێو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بە سێ‌ مووشەك هێرشكرایەسەری كە یەكێكیان لە نزیك شوێنی نیشتنەوەی فڕۆكەكانی تایبەت بە هیزە ئەمریكاییەكان كەوتە خوارەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیا عیراقییەكانيشدا بڵاوكراونەتەوە، دوو مووشەكەكەی تر لە نزیك كەرەڤانەكانی پاسەوانانی گرتوخانەی ناوەندی لە فڕۆكەخانەی سەربازی لە نزیك بنكەی سەربازی ئەمریكاییەكان كەوتوونەتە خوارەوە و یەكێك لە پاسەوانانی گرتووخانەكەش برینداربووە كە عیراقیە”.