سەردێر

لە پەلامارێكی داعش لە دیالە حەوت كەس بونە قوربانی

خەڵك-
ەرچاوەیەكی ئەمنی، ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی هێرشەكەی داعش دەكات بۆسەرپۆلیسی دیالە و دەڵێت، سێ‌ كەس كوژراون و چواری تر

بریندارن.

ئەمڕۆ هەینی سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”بۆمنێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی مەدەنیدا تەقییەوە لە گوندی جیزانی باكووری ناحیەی عەبارە، لە كاتی بەڕێكەوتنی پۆلیسیش بۆ شوێنی ڕووداوەكە، بۆمبێكی تر بە پۆلیسدا تەقییەوە و دوابەدوای ئەوە چەكدارانی داعش هێرشییان كردە سەر پۆلیس و ئەوانەی لە شوێنی ڕووداوەكە بوون، بەو هۆیەشەوە 3 پۆلیس كوژران كە یەكێكیان ئەفسەرە و چوار مەدەنیش برینداربوون”.

بە وتەی سەرچاوەكە”هێزەكانی پۆلیس لەپاش ئەو هێرشە، گەمارۆیەكیان بە چواردەورەی شوێنی ڕووداوەكەدا سەپاند و قوربانییەكانیان گواستەوە و هەڵمەتێكی پشكنینیان بۆ گەڕان بەشوێن ئەنجامدەرانی هێرشەكە دەستپێكرد”.