سەردێر

هەولێر، ڕووداوێكی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی شۆفێرێكی لێكەوتەوە

خەڵك-

لە دەروازەی تۆنێلی پیرمام، بە هۆی تیژڕۆییەوە ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانی لە دەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”كاتژمێر 11:00ی شەوی ڕابردوو لەدەروازەی تونێلی پیرمام، لەسایدی هاتن بەرەو هەولێر، ئوتومبێلێكی جۆری شوفرلێت تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە كۆنتڕۆڵی لە دەست دا، پاش دەرچوونی لە شەقامە سەرەكییەكە، چەند تەقڵەیەكی لێ دا و وەستا”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بەو هۆیەی شوفێرەكەی خۆی بە پشتێنەی دڵنیایی نەبەستبووەوە، لەگەڵ یەكەم تەقڵەدا لە ئۆتۆمبێلەكەی دەرپەڕی و بەر زەوی كەوت و گیانی لەدەست دا، زیانێكی زۆری ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوت”.

بەستنی پشتێنی دڵنیایی، گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ سەلامەتی گیانی شۆفێر و سەرنشین، بە تایبەتی لەو ساتانەی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل لە دەست شۆفێردا نامێنێت، ئەمەش بەردەوام وەك ڕێنماییەكی هاتووچۆ جەخت لەسەرلا گرنگی دەكرێتەوە.