سەردێر

قائیمقامیەتی سلێمانی؛ ماركێتی چوێسە دادەخرێت

خەڵك
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی سەرپێچیكردن لە مەرجەكانی تەندروستی و دانانی ئاوی لەدەبەنراو لەبەر تیشكی خۆر، ماركێتی چوێسە لە گەڕەكی بەكرەجۆ دادەخات.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە لیژنەی بەكرەجۆی سەربە لیژنەكەیان ، سەرجەم ئەو شوێنانە ئاگاداركراونەتەوە، كە ئاوی لەدەبەنراو لەبەر تیشكی خۆر و شوێنی پلەی بەرز دانەنێن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی سەرپێچیكردن لە مەرجەكانی تەندروستی و دانانی ئاوی لەدەبەنراو لەبەر تیشكی خۆر، ماركێتی چوێسە لە گەڕەكی بەكرەجۆ داخرا و هەوكات بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی سەرجەم ئەو شوێنان دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

‎May be an image of ‎body of water‎‎‎May be an image of ‎body of water‎‎ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە