سەردێر

عیراق و هەرێم، 8450 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 8450 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 6872 كەسیش چاكبوونەتەوە، 30 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.


بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 50 هەزار و 382 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 8450 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووششبوونی ڕۆژانە دادەنرێت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و واست و دیالە بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 3240 و لە بەسرە 1013 و لە واست 547 و لە دیالە 487 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 371 هەولێر 182، و لە دهۆك 424 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 6872 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و دیالە و واست بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 30 كەس بەهۆی پەتاكە.