سەردێر

ئاژانسێكی ڕوسی: هەڵبژاردنەكەی عیراق دوادەخرێت

 

خەڵك-

سەرچاوەیەكی عیراقی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هەیە هەڵبژاردنی پێشوەختە كە وابڕیارە لە دەی تشرینی یەكەمی داهاتوو سازبكرێت، بۆ 10 ڕۆژ دوابخرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی عیراقی بە ئاژانسی (روسیا الیوم)ی ڕاگەیاندووە”هەندێك هەن دەیانەوێت هەڵبژاردن زۆر زیاتر لە 10 ڕۆژ دوابخەن، بەڵام تائێستا پەسەندنەكراوە یان ڕاگەیاندنی فەرمی لەبارەوە نییە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”هەڵبژاردن بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنانەی لە نێو حكومەتدا دەكرێن دوادەخرێت، ئەو دواخستنەی پێشنیاریش كراوە 10 ڕۆژە.

پێشتر حكومەتی عیراق، شەشی حوزەیرانی داهاتووی وەك وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریی كردبوو، بەڵام بۆ دەی تشرینی یەكەمی داهاتوو دوایخست.