سەردێر

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكایی: ڤاكسینی فایزەری ساختە پەیدابووە

خەڵك-
كۆمپانیای (فایزەر) بوونی ڤاكسینی ساختەكراوی دژە بە كۆرۆنای كۆمپانیاكە لە مەكسیك و پۆڵەندا ئاشكرا دەكات، ئەمەش لەلایەن ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریكاییەوە ئاماژەی پێكراوە.

بەپێی ڕۆژنامە ئەمریكاییەكە، پۆلیس لە ویلایەتی نویفۆن لیۆنی مەكسیمی، لە مانگی شوباتی ڕابردوو، لە دوای پشكینی كلینكێك كە ڤاكسینی دەدایە هاووڵاتیان، چەند لەزگەیەكی ساختەی دۆزییەوە كە ئاوی دڵپێنراوی تێدابووە، نزیكەی 80 كەسیس ئەو ڤاكسینەیان لەخۆیانداوە لەبەرانبەر نزیكەی 100 دۆلار بۆ ژەمێك، بەبێ‌ ئەوەی زیان بە تەندروستییان بگات”.

لە پۆڵەندا دەسەڵاتداران لە شوقەیەكدا لە مانگی شوباتی ڕابردوو، ڤاكسینی ساختەیان دۆزیەوەتەوە كە ترشەڵۆكی هیالۆرۆنیكیان تێدابووە كە پێدەچێت چارەسەری دژ بە چرچبوون بێت، بەر لەوەی بدرێت لە هیچ كەسێك.

كۆمپانیای فایزەر دەڵێت”ئەو ڤاكسینانەی لە مەكسیك و پۆڵەندا دۆزرانەوە، لەدوای پشكنین دەركەوت كە سەختەكراون”.