سەردێر

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

یەكێكە لە سەركردەكانی حزبی دەعوە

خەڵك-

سەركردەیەكی حزبی دەعوە و پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا بە كۆرۆنا گیانیلەدەستدا، ئەمەش پێنجەم پەرلەمانتاری عَیراق بەو پەتایە گیانلەدەستدەدات.

عەدنان ئەسەدی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا و سەكردە لە حزبی دەعوەی ئیسلامی باڵی نوری مالیكی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گیانیلەدەستدا، بەپێی میدیا عێراقییەكانیش، پەرلەمانتارەكە بەهۆی لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆناوە و پاش تێكچوونی باری تەندروستی، گیانیلەدەستداوە،.

ئەسەدی دەبێتە پێنجەم پەرلەمانتار، كە بەهۆی لێكەوتەكانی كۆرۆناوە گیانلەدەستبدات، پاش گیانلەدەستدانی هەریەك لە (غیدا‌‌‌و كمبش، عەلی عەبودی، ئارام بالەتەیی و حسێن زوهەیری).