سەردێر

كار بۆ سزادانی سەرانی داعش دەكرێت

 

خەڵك

كۆبوونەوەی دووەمی لیژنەی باڵای بەجینۆساید ناساندنی تاوانەكانی داعش بەڕێوەچوو، كەتێیدا گفتووگۆ لەسەرتاوانەكانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش كرا.

دیندار زێباری ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی گفتووگۆكردن لەسەر تاوانەكانی داعش و بەئەرشیفكردنیان بەڵگەكانی دژی داعش بۆ ئەوەی تاوانەكان بە جیۆنساید بناسێنرێت، كۆبوونەوەی دووەمی لیژنەی باڵای بەجینۆساید ناساندنی تاوانەكانی داعش بەڕێوەچوو.

دەشڵێت، كارەكان بە هەماهەنگی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕێكخراوی یونی تاد تایبەت بە دادگاییكردن و بە ئەرشیف كردنی بەڵگەی تاوانەكانی داعش كارەكان بەڕێوەدەچێت، هەوڵەكانیش بۆ ئەوەیە وڵاتانی زلهێز لە ڕیگەی یونی تاد و هەروەها عیراق و هەرێمی كوردستانیش هەمووان بەیەكەوە هەماهەنگی دەكەن تاوەكو لە ڕێگەی دادگاكانی كوردستانەوە سزای سەرانی داعش بدرێت و ناوچە وێرانكراوەكان ئاوەدان بكرێنەوە.

باسی لەوەشكرد، هەرێمی كوردستان ئەركی خۆی جێبەجێ دەكات، كۆبوونەوەی لیژنەكەش لەگەڵ ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان بەردەوام دەبن تا بە ئەنجام گەیشتنی لێكۆڵێنەوەكان.