سەردێر

دوو پاسدار لە مەریوان كوژران

خەڵك
لە سنوورەكانی شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنە دوو ئەندامی سوپای پاسداران كوژران.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، كاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەرزاییەكانی گوندی “چنارە”ی مەریوان تێكهەڵچوونێكی چەكدارانە لە نێوان هێزەكانی سپای پاسداران و هێزێكی كوردستانی هاتووەتە ئاراوە.

بنكەی حەمزەی سوپای پاسداران ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردووەتەوە كە تێدا ئاماژە بە شوێنی تێكهەڵچوونەكە نەدراوە و وتراوە كە دوو ئەندامی سوپا كە ناسنامەكەشیانی ئاشكرا نەكردووە، لە ئەنجامی ئە وتێكهەڵچوونەدا كوژراون.

هەنگاو، ناسنامەی ئەو دوو ئەندامەی سوپای پاسدارانی ڕاگەیاندووە كە ناویان”عوسمان جیهانی” و “ناسر ئەمینی” خەڵكی مەریوانن.

سەرچاوەكانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە كە كۆپتەرەكانی سپای پاسداران ئەمڕۆ پێنج شەممە بەردەوام بە سەر شوێنی شەڕەكەدا دەسووڕێنەوە.