سەردێر

چوونی گەشتیاران بە رێژەی 78% بۆ مەغریب دابەزیوە

خەڵك-

حكومەتی مەغریب ئاشكرای كرد رێژەی هاتنی گەشتیاران لە 2020 بۆ مەغریب ساڵی رابردوو بە رێژەی %78.5 كەمیكردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی دارایی دەرەوە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری راپۆرتی خۆی لە بارەی رەوشی ئابووری ساڵی 2020 بڵاوكردەوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە بواری گەشتیاری مەغریب سەرچاوەیەكی گرنگی داهات بووە، لە ساڵی 2019 داهاتەكەی 8.7 ملیار دۆلاری ئەمریكایی بووە بەپێی وەزارەتی گەشتیاری مەغریب، زیاد لە نیو ملیۆن كەس كاری تێدا كردووە، سەرچاوەیەكی بنەڕەتی دراوی قورس بووە.

ژمارەی چوونی گەشتیاران لە 2019دا بریتی بووە لە 12 ملیۆن كەس، بەراورد بە 2018 بە رێژەی 5% بەرزبووەتەوە، بەڵام لە 2020 ژمارەی گەشتیاران 2.37 ملیۆن كەس بووە.

چوونی گەشتیارانی بیانی بە رێژەی 92% كەمیكردووە.

كاردانەوەكانی قەیرانی كۆرۆنا و تەندروستی و رێوشوێنەكانی كەرەنتینە هۆكاری سەرەكی بووە بۆ راگرتنی نیمچە تەواوەتی بواری گەشتیاری بەتایبەت گەشتە ئاسمانی و دەریاییەكان و راگەیاندنی باری نائاسایی تەندروستی.

 

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان