سەردێر

هیندستان بەرزترین ئاماری رۆژانەی كۆرۆنای لەجیهاندا تۆماركرد

خەڵك-

ئەمڕۆ پێنج شەممە هیندستان رایگەیاند نزیكەی 315 هەزار تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، ئەمە بەرزترین ژمارەی رۆژانەیە لە جیهاندا لە ئەو كاتەی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، بۆیە نەخۆشخانەكانی نیودەلهی دەناڵێنن بە دەست نەبوونی ئۆكسجینەوە.

وەزارەتی تەندروستی هیندستان دەڵێت 314 هەزار و 835 توشبوونی نوێ تۆماركراون، ئەمە بەرزترین ئاماری رۆژانەی توشبووانی كۆرۆنایە كە پێشتر وێنەی نەبووە لە هیچ دەوڵەتێكی جیهاندا.

تێكرای توشبووان لە هیندستان كە دووهەم وڵاتە لە زۆری بوونی كۆرۆنادا، گەیشتە 15.9 ملیۆن كەس.

هاوكات ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا لە هیندستان گەیشتە 185 هەزار كەس.