سەردێر

تاقیكردنەوەی زانكۆ و پەیمانگاكان ئەنجامدەدرێن

خەڵك
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە تەواوی تاقیكردنەوەكان لەنێو كامپسی زانكۆ و پەیمانگەكان بە جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان ئەنجام بدرێن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نووسراوێكی ئاراستەی تەواوی زانكۆ و پەیمانگە حكومی و تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و دەڵێت، پێویستە تەواوی تاقیكردنەوەكان لەنێو كامپسی زانكۆ و پەیمانگەكان و بەگوێرەی ساڵنامەی زانكۆ و پەیمانگەكان ئەنجامبدرێن، بەڵام بە جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكانی تایبەت بە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا.

دوێنێ وا بڵاوكرایەوە كە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان تاقیكردنەوە ئەنجام نادەن و تەنها راپۆرت ئامادە دەكەن.