سەردێر

پۆلیسی ڕاپەڕین: سەگی بەرەڵا پەلاماری منداڵێكی دا و برینداری كردووە

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: سەگێكی بەرەڵا پەلاماری منداڵێكی تەمەن 10 ساڵان دەدات و بەسەختی برینداری دەكات.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، لەكۆمەڵگای شكارتەی سەر بە شارەدێی بێتواتەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین سەگێكی بەرەڵا پەلاماری منداڵێكی تەمەن 10 ساڵان دەدات و بەسەختی برینداری دەكات.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، ڕووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ 21/4/2021 ڕوویداوە، كوڕێكی تەمەن 10 ساڵ لەلایەن سەگێكی بەرەڵا پەلاماردراوە و بەهۆی برینەكەیەوە، گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە بەڕێكرا بۆ نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، بە وتەی كەس و كاری منداڵەكە، لەكاتی یاریكردندا لە نزیك ماڵی خۆیان، سەگی بەرەڵا پەلاماری منداڵەكەیانی داوە و بەهۆیەوە بەسەختی برینداربووە.