سەردێر

بێگەرد تاڵەبانی: پارە بۆ ڕووبەڕووی سن و كیسەڵە تەرخان كرا

خەڵك

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیەنێت: سێ سەد و سی و چوار ملیۆن و پێنج سەد دینار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سن و كیسەڵە تەرخان كرا.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، لە پێناو پارێزگاری و پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیارانی هەرێمی كوردستان، بڕی 334٫500٫000 سێ سەد و سی و چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دنیارمان تەرخان كرد، لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە ئەو پارەیە لەسەر پارەی %2 ی بنەتۆی گەنمی جوتیاران بە خۆڕایی بۆ مەبەستی دابین كردنی دەرمانی قڕكەری سن و كیسەلە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی كە ئەم جۆرە نەخۆشیەی تێدا بڵاوبووەتەوە.