سەردێر

پەروەردە كاتی دابەشكردنی مووچەی بەشێكی مامۆستایانی ڕاگەیاند

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ دەست دەكەن بە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “سەرجەم وانەبێژانی سنووری پەروەردەمان دەكەین سبەی پێنج شەممە ٢٠٢١/٤/٢٢ سەردانی دیوانی پەروەردەمان بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەكانی مانگی ٢٠٢٠/١١”.

ڕاشیگەیاندووە، پابەندبن بە كاتی دیاریكراوتان و ھەر كەس پێناسی پێ نەبێت لە وەرگرتنی شایستە داراییەكانی بێبەش دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مووچەی 7 مانگی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران و مامۆستایان نەدراوە و لەمساڵیشدا تاوەكو ئێستا حكومەت بە لێبڕینی 21% مووچە دابەش دەكات سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و نرخی دۆلار.