سەردێر

چەند دوكان و ماركێتێك لەسلێمانی داخران

خەڵك-
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لەسەر پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە چەند دوكان و ماركێتێكیان داخستووە.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لیژنەكانیان ئەمڕۆ هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ بەشێک لەگەڕەکی ڕاپەڕین و كوردسات ئەنجامداوە و سەرجەم مارکێت و فرۆشگا و خواردنگەکانی سنووری ئەو گەڕەکانەیان بەسەرکردەوە و هۆشیاریاندا لەجێبەجێکردنی ڕێنمایەکانی کارکردن و ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ڕاشیگەیاند، لەئەنجامدا دەست گیرا بەسەر کۆمەڵێک مەواد و خۆراکی ماوە بەسەرچوو و خراپبوودا.

ئاشكراشی كرد، بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر خۆراک و موادی ماوە بەسەرچوودا مارکێتی ڕۆژئاوا لە گەڕەكی ڕاپەڕین داخرا.

وتیشی، “بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی، قائیمقامیەتی سلێمانی ساردەمەنی و شیرینی ڕۆژی نوێ لە گەڕەکی کوردسات-ی شاری سلێمانی داخست”.

جەختیشی كردەوە، كە لە 7 ڕۆژی یەكەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا 16 شوێن داخراون و دەستیش گیراوە بەسەر 6.5 تۆن خۆراكی خراپ و ماوە بەسەرچوودا.

May be an image of indoorNo photo description available.No photo description available.May be an image of foodMay be an image of foodMay be an image of ‎text that says '‎Syria in Made إنتاج ٢٠٢/١/١٨ صالحة لمدة ستة اشهر‎'‎May be an image of food and indoorMay be an image of indoorMay be an image of indoorMay be an image of food and indoorMay be an image of 1 person, food and indoorMay be an image of food