سەردێر

نزیكەی 8700 تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 8696 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 6382 كەسیش چاكبوونەتەوە، 38 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 47 هەزار و 523 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 8696 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووششبوونی ڕۆژانە دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە وبابل زو دیالە بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 3012 و لە بەسرە 962 و لە بابل 625 و لە دیالە 588 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 338 هەولێر 193، و لە دهۆك 491 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 6382 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و دیالە و واست بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 38 كەس بەهۆی پەتاكە.