سەردێر

باشترین ئۆتۆمبێلی ساڵی 2021 دیاری كرا

خەڵك-
لیژنەی ناوبژیوانی لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتی ئۆتۆمبێلە جیهانییەكان، ئۆتۆمبێلی (ڤۆڵكس واگن) ئوی دی-4ی كارەبایی وەك باشترین ئۆتۆمبێلی ساڵی 2021، دیاری كرد.


ئەنجامی دەنگدانەكە لەلایەن ماڵپەڕی پێشبڕكێكان بڵاوكرایەوە.

ڕێكخەرانی ئاهەنگەكە لەسەر پەیجی پێشبڕكێكە نوسیبویان”پیرۆزبایی دەكەین بەبۆنەی ئەو بردنەوەیەی بەدەستهات”.

دوو ڕكابەرەكەی (فۆڵكس واگن) بریتیی بوون لە (یارس تویوتا” و “هۆندای ئەی” كارەبایی، براوە 798 خاڵی بەدەستهێنا و لەبەرانبەر 732 و 742 خاڵ بۆ ڕكاربەرەكان”.

لەگەڵ ئەمەشدال (هۆندای ئەی) نازناوی باشترین ئۆتۆمبێلی بۆ ناوشار لە ساڵی 2021 بەدەستهێنا.

(پۆرش 911 تۆربۆ) نازناوی باشترین كاركردنی بەدەستهێنا و (مرسیدس بێنز) جۆری ئێس، نازناوی جوانترین و ڵاند رۆڤەر دیفندر خەڵاتی باشترین دیزانی بەدەستهێنا.

لە ساڵی 2020 وەك ماڵپەڕی خەڵاتی ئۆتۆمبێل جیهانییەكان ئاماژەی پێكردووە، “كیا تیلۆراید) باشترین ئۆتۆمبێل بوو.