سەردێر

دواین ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم بڵاوكرایەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1022 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 15 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٧٩٩٤ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 193 كەس و سلێمانی ٢٨٢ كەس و لە گەرمیان 36 كەس و دهۆك 491 و هەڵەبجە 15 كەس و ڕاپەڕین 5 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ٧١٤ كەس چاكبوونەوە و 15 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.