سەردێر

شەپۆلێكی كوللـە ڕووى لە عیراق كرد

خەڵك-
دیمەنە ڤیدیۆییەكان،هاتنى شەپۆلێكی كوللـە دەردەخەن لە كێڵگە و زەوییە كشتوكاڵییەكان لە هەندێك لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور، وەزارەتی كشتوكاڵیش بەبایاننامەیەك لەو بارەیەوە بڵاودەكاتەوە.


بەپێی ئەو وێنە و دیمەنە ڤیدیۆییانەی لە پێگە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكرانەوە، شەپۆلی كوللـە لە پاریزگاكانی دیوانیە و سەماوە و نەجەف و پارێزگاكانی تر دەبینرێن، وەزارەتی كشتوكاڵ لەبارەی تەوژمی كۆتایی شەپۆلی كوللـە كە گەیشتە هەندێك لەناوچەكانی پارێزگای بەسرە، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە.

لای خۆیەوە حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ڕایگەیاند”ئەو شەپۆلە كوللـەیەی هاتە نێو خاكی عیراق، لە سعودیە و یەمەنەوە بوو، ئەو پۆلە كوللانە توانای فڕینیان هەیە و لەسەر ڕووەك و چێنراوەكان دەژین، كاتێكیش ناوچەكانیان وشك دەبێت، بۆ گەڕان بەشوێن خۆراكدا جێگۆڕكێ‌ دەكەن و دەگوازنەوە، بۆیە لەئێستادا لە عیراقن.
بە وتەی نایف:”وەزارەتی كشتوكاڵ هەموو ڕێكارێكی پێویستی بۆ قەڵاچۆكردنی ئەو كوللانە و لەناوبردنیان خستۆتەگەڕ كە لەلایەن فەرمانگەی پاراستنی چێنراوەكان سەرپەرشتی دەكرێت، ئەو پۆلە كوللانەی ڕوویان لە عیراق كردووە گەورە نیین و وەزارەت دەتوانێَت كۆنترۆڵیان بكات”.