سەردێر

بی بی سی: ڤاكسینی فایزەر لە كوردستانەوە بە قاچاخ دەبرێتە ئێران

خەڵك-
دوای گەیشتنی بڕێكی زۆر لە ڤاكسینی كۆرۆنا لە جۆری (فایزەر)ی ئەمریكی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دەنگۆی بەقاچاخ بردنی ئەو ڤاكسینە بۆ ئێران بڵاودەبێتەوە.

تۆڕی هەواڵی (بی بی سی فارسی) تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا ئاماژەی بە بەقاچاخ بردنی بڕێكی زۆری ڤاكسینی فایزەر لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئێران كردووە.

وەك لە ڤیدیۆكەدا هاتووە، “ئەو بڕە لە پێكوتەی كۆمپانیای فایزەر بە قاچاخ لە كوردستانی عێراقەوە هاتۆتە ئێران و مۆری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستانی لەسەرە”.

بەپێی زانیارییەكانی (بی بی سی)، كە لە سەرچاوەیەكەوە دەستی كەوتووە، “هەر شوشەیەكی ڤاكسینەكە پێكهاتووە لە 6 پێكوتەی ڤاكسینی فایزەر و نرخەكەی 1000 دۆلارە لە بازاڕی ڕەشدا”.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

لای خۆشیەوە، د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، كە سەرۆكی حكومەت لیژنەی پێكهێناوە و وەزارەتی تەندروستی بەیاننامەی خۆی دەبێت و با چاوەڕێ‌ بكەین ئەنجامی كاری لیژنەكە دەربچێت.

vacsen

 

View this post on Instagram

 

A post shared by BBC NEWS فارسی (@bbcpersian)