سەردێر

“لێبڕینی مووچە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدایە”

خەڵك
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو رایگەیاند؛ لێبڕینی مووچە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێم و بەغدایە لەبەر ئەوەی بەغدا موچەی تەواو بۆ هەرێم دەنێرێت.

شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ٤٣ ئەندام پەرلەمان واژۆمان كۆكردووەتەوە بۆ ئەوەی سەرۆكی حكومەت بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت و سەبارەت بە نەهێشتنی لێبڕینی موچە گفتوگۆی لەگەڵ بكرێت.

وتیشی، لێبڕینی مووچە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێم و بەغدایە لەبەر ئەوەی حكومەتی بەغدا موچەی تەواو بۆ هەرێم دەنێرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پارەیەی لە حكومەتی عێراقەوە دێت، بەزیادەوە بەشی موچەخۆرانی هەرێم دەكات، بەڵام حكومەت خۆی موچە بە تەواوی نادات.