سەردێر

پیاوێك هێرشدەكاتەسەر منداڵە 17 مانگەكەی

خەڵك-

پیاوێك هێرش دەكاتەسەر منداڵە 17 مانگەكەی و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، كەیسی كوژرانی منداڵێك لەلایەن باوكییەوە لە تاران بڵاوكراوەتەوەو هاوسەرەكەشی داوای یاسایی لەسەر تۆمار كردووە.
پزیشكی یاسایی لە ڕاپۆرتی خۆی بۆ دادگا ڕایگەیاند، ساناز كە ناوی منداڵەكەیە بەهۆی خوێنبەربوون و بەهێزی برینەكەیەوە كە ئازارێكی بێڕەحمانەی دراوە گیانی لەدەستداوە.
دایكی منداڵەكە دەڵێت، جگە لە ساناز 5 منداڵی دیكەم هەیە، لەگەڵ هاوسەرەكەم پێكەوە گەورەمان كردووە و متمانەم بە هاوسەرەكەم هەبوو، هیچكات بیرم لەوە نەدەكردەوە كاری لەو شێوەیە بكات، چونكە ئەو باوكی ساناز بوو منیش بیرم لەوە دەكردەوە كە دەبێت متمانە بە باوكی بكەم.
لەسەرەتای ئەم مانگە ژنێك منداڵێكی 17 مانگە دەباتە نەخۆشخانە بەهۆی بەهێزی تاكەیەوە و داوای هاوكاری لە پزیشكەكان دەكات، بە پزیشكەكانیشی وتووە منداڵەكەی بۆ چەند كاتژمێرێك لای باوكی جێهێشتووە، بەڵام كاتێك گەڕاوەتەوە منداڵەكەی بەمشێوە خراپە بینیوە.
وتیشی”كچەكەم زۆر بێ حاڵ بوو، هەركارێكم دەكرد ئارام نەدەبووەوە، دوای چەند كاتژمێرێك تاكەی زۆرتر بوو، هێنام بۆ نەخۆشخانە”، كاتێك پزیشكەكان منداڵەكەیان بینی سەیران كرد ڕووبەڕووی دەستدرێژییەكی وەحشیانە بووەتەوە، پێشبینیان كرد كە ئازارێكی زۆر دراوەو دووچاری خوێنبەربوون بووەتەوە، دواتر پزیشكەكانیش پۆلیسیان لە بابەتەكە ئاگادار كردەوە.
باوكی ساناز دوای وەرگرتنی قسەی دایكی دەستگیر كرا و سەرەتا نكوڵی لە كارە قێزەونەكەی كرد، بەڵام دواتر دانی بە تاوانەكەیدا ناو ڕایگەیاند، هاوسەرەكەم منداڵەكەی بە من سپارد، منداڵەكەش هەر دەگریا و نەمدەتوانی ئارامی بكەمەوە، جلەكانیم داكەند و وابیرم دەكرەوە كە لەوانەیە گەرمی بێت، بەڵام منداڵەكە هەر ئارام نەبووەوە، دواتر ئەو كارەم لەگەڵ كرد، هەڵبەتە بیرم لەوە نەدەكردەوە كە دەبمەهۆی گیانلەدەستدانی، ئێستا لەو ڕەفتارەم پەشیمانم و خۆشم لەم كارە نابەخشم.